بە سەر وارێکا ڕویشتم
کە بە زوڵاڵی هەزاران
چاوکە
تووڕەیی تینویی هەوری
تێراو دەکرد
بە دڵۆپەکانی بێ
وچانی باران
بە سەر
دەشتێکا باریم
کە بە نم نمی دڵگیری
کیژوڵەێ قەرەچی
هێز و سامی چۆمی
لە خەو دەکرد
شەوقی ڕزگاریم
بە سەر یاڵی دڕەندەی
کێوێک
بە دڵ و گیان کڕی
کە گزنگی بەربەئانی
هەتاو
بە سەر ئەستۆە
پوڵاییەکانیا
دڵێکی بێتاۊ دەکرد
سەرخۆشی گوڵێکی
سوورم
لە عەوداڵی ولێکدا
دی
کە دیواری تەنیایی
هاوڕێ لەگەڵ چەرخی
نیگای خەممارێکا
ویران و خاپووری
دەکرد
ئاسمان هێشتا
ئەستێرەکانی ئەژمارد
هەور
داوێنی چیناوچینی
خوی
بە سەمای با دەسپارد
تینوویی ئاورینی
گوڵاڵە سورە
نمی شەونمی
بە لێو دەگووشا
و چوڵایی کوڵان
هەرگیز
ڕویشتنی تۆیان لە
یاد نەکرد
هۆنەر: ئەرسەلان
مۆحەممەدی
وەر گێڕ: فەرید
عەلاقەبندان
٢٩ دەی مانگ١٤٠٢